فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

السبت كانون الثاني 1 2020 - 05:30
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆكی به‌سه‌ر كرده‌وه‌
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ دوا وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، سه‌ردانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆكی كرد و كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ هێنا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی لقی دهۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستانی كرد
له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به‌ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی لقی دهۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستانی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكی كرد
له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به‌ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆكیان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی دێره‌لوك و ئامێدی و سه‌رسنگی به‌سه‌ر كرده‌وه‌
له‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دادگاكانی به‌رایی دێره‌لوك و ئامێدی و سه‌رسنگی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

گۆڤارى په‌يامى دادوه‌رى

هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک