له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی لقی دهۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستانی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی هاوڕێی كه له به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌دئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا سه‌رۆك و دادوه‌ر رێبوار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر زیره‌ك محه‌مه‌د سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لقی دهۆكی یه‌كێتی دادوه‌ران و د. عه‌بدولره‌حمان سلێمان زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی دادوه‌ران به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
دواتر له دانیشتنێكی كراوه‌دا باسی كاروباری یه‌كێتی دادوه‌ران و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و ئامانجه‌كانی یه‌كێتیه‌كه كرا به شێویه‌ك له خزمه‌ت به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی یاسا له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی دادوه‌ری و یاساسه‌روه‌ری بێت. په‌یوه‌ندی و كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان یه‌كێتی دادوه‌ران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بوو.