به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له تیمێكی باڵای یونیتاد كه پێكهاتبوو له كریس گوسنو گه‌وره راوێژكار له تیمی یونیتاد و مایك كولاسكی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یونیتاد و كارولاین بویسمهن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی شه‌نگال.
له دانیشتنێكدا باس و گفتوگ كرا سه‌باره‌ت به دوا هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان له شنگال و میكانیزمه‌كانی رێكخستنی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه له نێوان حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها تیمی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی جینۆسایدی شه‌نگال (یونیتاد) تاوتوێ كران.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ، دوای به‌خێرهێنانی شاندی میوان رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌و تیمه‌دا ده‌ستنیشان كراوه. هه‌روه‌ها گوتیشی كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی شنگال تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تی و پێویسته هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك بنرێت بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه و له‌وڕووه‌وه ئه‌وان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییهكن.
تیمی یونیتاد، وێڕای سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان، رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌وانیش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كانی ئه‌و تاوانه‌یه و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕوویی یاسایی و ته‌كنیكی له نێوان هه‌ردوولا، به شێوه‌یه‌ك له كۆتاییدا له خزمه‌ت چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بێت كه ده‌رهه‌ق به ئێزیدیه‌كان كرا. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیشیان وه‌ك تیمێكی پسپۆڕ و شاره‌زا ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنان و كردنه‌وه‌ی وركشۆپی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی تیمی یونیتاد له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كراون و كار ده‌كه‌ن