ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له نوئیل كوتوتوا به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی
هه‌رێمی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به یونامی.
له دانیشتنێكدا دوای به‌خێرهێنانی شاندی
میوان، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به
چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكی دادگاكانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ شاندی یونامی خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وام له‌نیوان دادگاكان و ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مافه‌كانی
مرۆڤ كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌رێمی
بۆ مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به یۆنامی، وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه گوتی كه ئه‌وان
ساڵانه سه‌ردانی دادگاكان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و به‌رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش
ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاكان و ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی
كوردستان و عێراقدان. هه‌روه‌ها به‌رپرسی شاندی یۆنامی سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری كرد كه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئۆفیسهكهیانی كردووه بۆ
خستنه‌ڕووی كار‌و چالاكیی و پێدانی زانیارییه پێویسته‌كان و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی
داواكارییه‌كانیان و داواشی كرد ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وام بێت.