ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی
به‌ڕێز دادوه‌ر برایم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و
به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان خولی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی
دادوه‌ری كۆتایی هات.
ئه‌و خوله كه له
مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری
گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌لایه‌ن
كۆنسۆلی به‌ریتانیاوه رێكخرابوو، به پێشكه‌شكردنی بڕوانامه به به‌شداربووانی
خوله‌كه كۆتایی هات. له رێوره‌سمی كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ش فه‌وزی هه‌ریری نوێنه‌ری
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ببوون.
له سه‌ره‌تای
رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز دادوه‌ر برایم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی
ناوچه‌ی هه‌ولێر به ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سوپاسی كۆنسۆلخانهی گشتی
به‌ریتانیای كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌و هه‌روه‌ها باسی گرنگی كردنه‌وه‌ی خولی
له‌و جۆره‌و سوود وه‌رگرتن له توانا‌و شاره‌زایی وڵاتانی وه‌ك به‌ریتانیای كرد له
قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له دادگاكان به تایبه‌ت له تاوانه‌كانی تیرۆر. هه‌روه‌ها
سه‌رۆكی دادگای تێههلژوونهوهی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێشتریش كۆنسولخانه‌ی
به‌ریتانیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خولی دیكه‌یان هه‌بوه‌و
هیواشی خواست ئه‌و جۆره خولانه به‌رده‌وام بن.
دواتر وته‌ی نوێنه‌ری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی پێشكه‌ش كرا. تێیدا
وێڕای سوپاسی وڵاتی به‌ریتانیا بۆ گرنگیدان به‌و بوارانه، ئاماژه‌ی به‌وه دا رێزگرتن
له یاسا هۆكاری پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه هه‌ست به بوونی خۆیان و به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری بكه‌ن.
دواتر وته‌ی نوێنه‌ری
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه كرد و گوتیشی ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تی به‌ریتانیا
به‌رده‌وام ده‌بن له‌و جۆره خولانه و له قۆناغی داهاتووش بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی
ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كرێنه‌وه.
رێوره‌سمه‌كه‌ش به
به‌خشینی بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی رێزلێنان بۆ به‌شداربووان و رێكخه‌رانی خوله‌كه
كۆتایی هات.