ئه‌مڕۆ به‌رێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی
گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مێل سمارت جێگری كۆنسولی
به‌ریتانی له هه‌رێم.
له دانیشتنێكدا دوای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار
كرا، وه‌ك به‌رده‌ومیدان به كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و
دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سوپاسی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستانی
كرد كه له ماوه‌كانی رابردوودا خولێكی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا كرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك
دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری تێیدا به‌شدار بوون و
سوودیان له پسپۆڕیی و شاره‌زایی به‌ریتانیا له‌و بواره وه‌رگرت. هه‌روه‌ها
ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له كردنه‌وه‌ی
وركشۆپی تایبه‌ت ب مه‌شق و راهێنان له كه‌یسه‌كانی تیرۆر ده‌ربڕی. له به‌شێكی
دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا باسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی
تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و
له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
جێگری كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی
كوردستان، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و راشیگه‌یاند
ئه‌وان ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان
ده‌كه‌ن و گوتیشی كه كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا به خۆشحاڵیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت
له كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی تیرۆر و له‌و ڕووه‌شه‌وه
پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خولانه بده‌ن.