سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له
شاندێكی UNDP كرد
له دانیشتنێكدا شاندی مێوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو
كه ئه‌ویش جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌كه بۆ پاڵپشتی كردنی تواناكانی دادوه‌ری و
یاسایی له بواری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تایبه‌ت به دارایی و مالی و له‌و
باره‌یه‌وه شاندی مێوان خۆشحاڵی خۆی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. شاندی UNDP رایگه‌یاند له به‌رنامه‌یاندا
هه‌یه وركشۆپێكی تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و شاره‌زایی بۆ
لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تایبه‌ت به دارایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و گه‌نده‌ڵی
دارایی رێك بخه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نه‌كانی دادوه‌ری فیدرالی و هه‌رێم
و هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی ده‌ستپاكی له به‌غداو هه‌رێم و هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی
ناوخۆی فیدرالی و هه‌رێم به‌شدار ده‌بن له‌و وركشۆپهی كه تیمی UNDP رێكی ده‌خات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی
شاندی UNDP،
پرۆژه‌ی شانده‌كه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی گرنگ وه‌سف كرد و له‌وڕووه‌وه هه‌موو هاوكاری
و هه‌ماهه‌نگیه‌كی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری گوتیشی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ پێشكه‌وتنی بواری دادپه‌روه‌ری
و یاسایی و دادوه‌ری ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییهكن و داواشی كرد كه شاندی UNDP په‌ره‌ی
زیاتر به‌و جۆره چالاكیانه بدات و چه‌شنی به‌غدا، له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و
جۆره پرۆژانه رێك بخات.