بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی خانەنشین بوونیان و بەناوی دادگای پێداچوونەوەو ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە هەریەک لە بەڕێزان دادوەر رزگار محەمەد ئەمین و دادوەر کەمال عەبدولڵا رەفیق ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم کرد.
دادوەر عبدالجبار عزیز حسن بەناوی دادگای پێداچوونەوەو ئەنجومەنی دادوەری، سوپاسی هەردوو دادوەری بەڕیزی کرد کە لە ماوەی کارکردنیان بە ئەمانەت و دەسپاکیەوە خزمەتیان بە چەسپاندنی یاساو دادپەروەری کردووە و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنیان بۆ خواست لە قۆناغی نوێی ژیانیاندا.
هەردوو بەڕێزان دادوەر رزگار محەمەد ئەمین و دادوەر کەمال عەبدولڵا رەفیق، سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریان کرد بۆ رێزلێنانەکەو ئەو رێزلێنانەیان وەک وەفاو دڵسۆزی خانەوادەی دادوەری بۆ دادوەران وەسف کرد کە تەمەنیان بۆ خزمەت یاساو دادپەروەری تەرخان کردووە