ئه‌مڕۆ 18/7/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له هه‌رێمی
كوردستان.
له دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك
پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ئافره‌تان و پاراستنی زیاتری مافه‌كانیان كرا به
تایبه‌ت كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان
رۆڵی گرنگیان هه‌یه بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له‌و
یاسایانه كرد له هه‌رێمی كوردستان كه په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری ئافره‌تان و
خێزان و له دادگاكان كاریان پێ ده‌كرێت. له‌م ڕووه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای
كاروباری خانمان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند له هیچ هه‌وڵ و كۆششێك درێغی ناكه‌ین كه
بۆ پاراستن و به‌رگری كردن له مافه‌كانی ئافره‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی
توندوتیژی به‌رامبه‌ریان بێت.