ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و گشت دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان مانگرتنی گشتیان راگه‌یاند
وه‌ك بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و گشت دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان-كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان مانگرتنی گشتیان راگه‌یاند.
وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌به‌رامبه‌ر سوكایه‌تی كردن به سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك گه‌رمیان كه تێدا ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر دادگای شاری كه‌لار و دوای شكاندنی ده‌رگاو چوونه ناوه‌وه‌ی حه‌ره‌می دادگا هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تیان به دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دادگایه كرد ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم رایانگه‌یاند مانگرتنی گشتی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆش مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له یاداشتنامه‌یه‌كدا كه ئیمزای یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵدایه، رایگه‌یاندووه ئه‌نجومه‌ن به گشت ده‌زگاو دادوهرهكانیهوه كاری كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كرێت پرۆسه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه بۆ شێواندن و ناشیرین كردنی به‌م ده‌زگایه به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا به سینگێكی فراوان ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان وه‌رگرتووه. به‌ڵام رووداوی هێرشكردنه سه‌ر كۆشكی دادگه‌ری له شاری كفری به بیانووی جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی موسته‌شاره‌كان كه بڕیاره‌كه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌رچووه و كاتی خۆی ئه‌نجومه‌ن گشتاندنی بۆ كردووه هه‌روه‌ها رووداوی گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین حامد، به‌ڵام ئێمه راده‌گه‌یه‌نین سه‌ره‌ڕای رێز بۆ كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌م و نیگهرانیهكانیانین به‌لام ئه‌و جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگو دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ نیه و له‌و پێناوه‌شدا درێغی ناكه‌ین له گرتنه‌به‌ری هه رێكارێك بۆ پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ران و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان هه‌روه‌ها زیان گه‌یاندنه به مولك و ماڵی میری كه تاوانه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه كه وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ناره‌وایه كه ده‌كرێته سه‌رمان، بڕیارمانداوه به هه‌ڵپه‌ساردنی ئیش و كاری دادگاكان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كاری جیدی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی دادگاكان و له هه‌مان كاتدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا. داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له جێبه‌جێ كردنی گشت فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی تاوانباران له هه‌رێم. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه كه داوای لێبوردن له هاووڵاتیان بكه‌ین كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئییش و كاره‌كانیان راده‌وه‌ستێت.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ی مانگرتنه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵ و ده‌زگای میدیایی ئاماده بوون به‌ڕێز ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سازكرد و تێدا دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌لامی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی دایه‌وه.
ده‌قی یادداشتنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان:
[ یاداشتنامه ]
یاداشتنامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
بۆ به‌رچاوی به‌ڕێزان :
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رێكخراوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه
كۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به‌گشت ده‌زگاو دادوهرهكانیهوه به‌رده‌وام كارده‌كات بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خراوه‌ته سه‌رشانی له خزمه‌ت كردنی پرۆسه‌ی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه له پێناو ئه‌مه‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك درێغی نه‌كردووه له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌وا پرۆسه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه بۆ شێواندن و ناشرین كردن و زیان گه‌یاندن به م ده‌زگایه وه ئێمه به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه به‌سنگێكی فراوان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه كردووه وه دادورانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان نه‌داوه ئه‌م كارانه ببێته هۆی ئاسته‌نگ دروست كردن له‌جێ به‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا وه دواین هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه , وه ڕوداوی هێرش كردنه‌سه‌ر كۆشكی دادگه‌ری له شاری كفری به‌به‌هانه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و موسته‌شارانه‌ی كه له ساڵی ( 2007 ) له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان ده‌رچووه وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌كاتی خۆی له گشتاندنێكدا گشت ئه‌و رێكارانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی گشت ئه‌و فه‌رمانانه‌ی ده‌ستگیركردن , هه‌روه‌ها گوایه ئێمه هه‌ستاوین به گواستنهوهیدادوهر ( هاوژین حامد)له‌م دادگایه بۆ دادگایه‌كی تری هه‌رێم چونكه ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جێبه‌جێ كردووه , ئێمه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یه‌كێتی دادوه‌ران له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای رێز و نه‌وازشمان بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه ئێمه زۆر به جددی له خه‌م و نیگه‌رانیه‌كانیان ده‌گه‌ین به‌ڵام پێمان باشه به هه‌موولایه‌ك ڕابگه‌یه‌نین كه وا ئه‌م جۆره هێرشانه ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ودادگاكان و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ نیه وه ئێمه له‌م پێناوه‌دا درێخی ناكه‌ین له گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێك بۆ پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ران و ده‌زگا دادوه‌ریه‌كان وه ئێمه ئه‌م ره‌فتارانه به هه‌وڵێكی مایه پووچ ده‌زانین بۆ شكاندنی شكۆمه‌ندی ده‌گا دادوه‌ریه‌كان هه‌روه‌ها زیان گه‌یاندنه به ملك و ماڵی میری كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا تاوانێكه به‌پێی یاسا .
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یه‌كێتی دادوه‌ران دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وا ئه‌م هه‌وڵانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زمان ناكاته‌وه له به جێگه‌یاندنی په‌یامی دادوه‌ری خۆمان وه نابینه به‌شێك له هیچ ململانێیه‌ك .
به‌رده‌وام ده‌بین له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵی به‌شه‌ره‌فی كوردستان .
به‌ڵام به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایمان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه ده‌كرێته سه‌رمان بڕیارماندا به هه‌ڵپه‌ساردنی ئیش و كاری دادگاكان تا ئه كاته‌ی ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كاری جددی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی دادگاكان , وه لێره‌دا ئێمه به گرنگی ده‌زانین كه‌وا بۆ هه‌موولایه‌ك دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه ئێمه پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندی سه‌روه‌ری یاسا و خۆمان به به‌شێكی گرنگ ده‌زانین له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه وا به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له جێ به‌جێكردنی گشت فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی تاوانباران له هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕاپێچ كردنیان بۆ به‌رده‌م دادگاكان به زووترین كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن , هه‌روه‌هابه پێویستی ده‌زانین كه‌وا داوای لێبوردن له هاوڵاتیان بكه‌ین كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئیش و كاره‌كانیان ڕاده‌وه‌ستێت وه هیوا خوازین كه هاوڵاتیان له‌مه تێبگه‌ن كه‌وا مه‌به‌ست له‌م ڕێكارانه‌ی گرتومانه‌ته‌به‌ر خزمه‌تكردنه به ئه‌وانه .
هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه وا هاوكار و پاڵپشتمان بن له‌م هه‌ڵوێسته‌مان وه ڕێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا كه بۆته داواكاییهكی ڕه‌وای هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه . له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
28/ 4 / 2015