له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان نێردراوه، په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان خولێكی نوێی خوێندن له په‌یمانگه‌كه بۆ ساڵی 2015-2016 كه تایبه‌ته به ئاماده‌كردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی راگه‌یاند.
ئه‌م نوسراوه‌ش بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئاره‌زووی خوێندن له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریان هه‌یه و مه‌رجه‌كانیان ته‌واوبێت ده‌توانن به‌ڵگه‌كانیان بۆ په‌یمانگه پێشكه‌ش بكه‌ن و ماوه‌ی دیاریكراو بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌كانیش له 26/4/2015 تاكو 25/5/2015یه.