ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راسپارده‌كانی دوا كۆنگره‌ی خۆی كه به‌ناوی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان سازكرا، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له رۆژانی 29 و 30/5/2015 له هه‌ولێری پایته‌خت كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان سازكرد كه تێدا 234 ئه‌ندام له پهرلهمانتارو یاساناس له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و دادوه‌ران له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادگاكانی تر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی شۆرا و په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی و پارێزه‌ران و مافپه‌روه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ وشارهزو پسپۆڕانی بیانی و ناوخۆیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێكهاتبوون. ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو و له‌و دوو رۆژه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ له‌بواری دادوه‌ری له‌نێوان چه‌ندین لیژنه‌دا تاوتوێ كران و له كۆتاییشدا ئه‌و لیژنانه ژماره‌یه‌ك راسپارده‌یان ئاماده كرد و دوولایه‌ن تاوتوێ كران كه به پێی به‌رنامه‌ی داریچژراوی كۆنگره بوون ئه‌وانیش دانانی نه‌خشه رێی پلانی ستراتیژی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ره‌كانی دانانی لیژنه‌ی به‌داواداچوونی ستراتیژی په‌ره‌پێدان بوون.
راسپارده‌كانی كۆی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ش كۆكراونه‌ته‌وه كه له سی و هه‌شت راسپارده پێك دێت:
ده‌قی راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: