ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆنووسی كۆتایی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كانی بۆ ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان نارد بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێ بكه‌ن و جێبه‌جێ بكرێن.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێكهات له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری بۆ به‌دواداچوون بۆ كاری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ریی له ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كردنی پێشنیاز‌و راسپارده بۆ باشتركردنی كاروباره‌كانی ئه‌و دادگایانه، لیژنه‌ی نێوبراو كۆنووسێكی ئاماده‌كرد كه له ژماره‌یه‌ك خاڵی گرنگ پێكهاتووه و تایبه‌ته به كاروباری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و لیژنه‌یه، پێشنیاز و راسپارده‌كانیان له نۆخاڵدا كۆكرده‌وه‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رز كرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش دوای تاوتوێ كردنی ئه‌و كۆنووسهو خاڵه پێشنیاز كراوه‌كان، له نووسراوێكدا بڕیاری دا ئه‌و كۆنووسه بۆ ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت بۆ جێبه‌جێ كردنیان. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوه‌كه‌دا دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه كه
بڕگه‌كانی 1.2.3.4. و 9(بێجگه له رسته‌ی كۆتایی بڕگه‌ی 9، جێبه‌جێ بكرێن، چونكه بابه‌ته‌كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه.