ئه‌مساڵیش، رێژه‌ی ته‌لاق و لێكجیابوونه‌وه زیادی كردووه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاماری كۆی كار‌و چالاكییه‌كانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم رایگه‌یاند چه‌شنی ساڵانی رابردوو، كاروباری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌و دادگایانه‌و هه‌روه‌ها دادگاكانی باری كه‌سی و ئاماری تایبه‌ت به هاوسه‌رگیری و لێك جیابوونه‌وه و به‌راوردێكی نێوانیان له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو و هه‌روه‌ها داوا یهكلاكراوهكان و یه‌كلا نه‌كراوه‌كانی به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م ده‌خرێنه‌ڕوو. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو رێژه‌یه‌كی زۆرتر له داواكانی به‌رده‌م دادگاكان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه. له كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به هاوسه‌رگیری و لێك جیابوونه‌وه‌ش، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر چوار پارێگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زارو چوارده كه‌میان كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێژه‌ی لێك جیابوونه‌وه‌ش دیسانه‌وه له كۆی چوار پارێزگای هه‌رێم ئه‌و رێژه‌یه زیادی كردووه. به پێی زانیارییه‌كانی نێو ئاماری ئه‌مساڵیش هۆكاری جیاجیا له‌پشته‌وه‌ی زیادبوونی ئاماری لێك جیابوونه‌وه‌كانه كه سه‌ره‌كی ترینیان نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و هه‌روه‌ها جیاوازی ته‌مه‌ن و هۆكاری نه‌زۆكی و داوێن پیسی یان نه‌بوونی ماڵی جیا‌و چه‌ندین هۆكاری دیكه كه له‌نێو خشته‌ی ئاماری دادگاكان ده‌ستنیشان كراوه.