به پێی فه‌رمانێك كه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، سه‌رۆكی نوێی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر به كاتی ده‌ستنیشان كرا و دادوه‌ر سامح عوسمان یونس به شێوه‌ی كاتی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه ده‌ستنیشان كراوه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه كه به‌ڕێز دادوه‌ر سامح عوسمان كه جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بووه، به كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر(به‌شێوه‌ی كاتی) ده‌ست به‌كار ده‌بێت و كاره‌كانیشی تایبه‌ت ده‌بێت به بابه‌تی دادوه‌ری و خۆیه‌تی كاروباری دادوه‌ران.
هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌دا، به‌ڕێز دادوه‌ر برایم اسماعیل حمد) سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر/3، به‌كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر تایبه‌ت به خۆیه‌تی كاروباری فه‌رمانبه‌ران(سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی تری كه پێ سپێردراوه) ده‌ستنیشان كراوه‌و له رۆژی 30/8/2015 ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.