ده دادوه‌ری نوێ بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ست به‌كار بوون. له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محمد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا دوای به‌جێ گه‌یاندنی سوێندی یاسایی له‌لایه‌ن دادوه‌رانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ندامانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركێكی قورستریان خراوه‌ته سه‌رشان و هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا له ئه‌ركه‌كانیان، به پیشه‌یی و دادگه‌رییانه كاریان كردووه بۆیه له داهاتووش و له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یاندا پێویسته به هه‌مان شێواز و به بێلایه‌نی كار بۆ هه‌رچی زیاتر چه‌سپاندنی یاساسه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا به ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی و پاراستنی مافی هاووڵاتیانه.
دواتر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و به‌ڕێزیان سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن له دادوه‌رانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر بوو ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش بناغه‌یه‌كی گرنگی دروستبوونی پردی متمانه‌یه له‌نێوان وڵاتان، بۆیه داوای له دادوه‌رانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه كرد به هه‌موو توانا هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی یاساسه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری بده‌ن له هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی دوولایه‌نه‌ی نێوانیان.
شایه‌نی باسه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به پێی بڕیاری ژماره ( 227) له (4/6/2018) كه تایبه‌ته به دامه‌زراندنی دادوه‌ری نوێ بۆ دادگای پێداچوونه‌وه و پشت به‌ستن به حوكمی ماده 43 له یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی 2007 بڕیاری دا، به پێی ئه‌قده‌می دادوه‌ران و ریزبه‌ندیان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن و دواتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێدراوه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به پێی بڕگه‌ی چواره‌م له ماده‌ی 37ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی 2007، و له‌سه‌ر رۆشنایی پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دا به دامه‌زراندنی 10 دادوه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.