له رێوره‌سمێكدا ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنه‌كه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان رایگه‌یاند وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیشی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌موو روویه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، وێڕای سوپاسگوزاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و پاڵپشتیه رایگه‌یاند هه‌روه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له رابردوودا به هه‌موو توانا كار بۆ به‌دیهێنانی یاساسه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسا‌و دادپه‌وه‌روه‌ری كردووه، له‌مه‌ودواش به گوڕوتینێكی زیاتر به‌رده‌وامی به‌و هه‌نگاوانه ده‌دات و له‌مه‌شدا پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌رچی زیاتری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له كوردستاندا ده‌بێت.