سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شداری له رێوره‌سمی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كرد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شداری له رێوره‌سمی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كرد و له رێوره‌سمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌خت به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتانی بیانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوان و به‌رپرس و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان، رێوره‌سمی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی شانزده رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ستی پێكرد.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تێیدا رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چه‌ندین یاسای تایبه‌ت ده‌رچوونه یان هه‌موار كراون بۆ رێگه‌گرتن له دیارده‌كانی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر ژنان. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر پاراستنی مافی ژنان كارێكی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وام بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌دژی ژنان.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان..
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاك قوباد تاڵه‌بانی
به‌ڕێزان وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان
نوێنه‌ری ی‌و ئێن و باڵیۆز و كۆنسۆڵی وڵاتان
میوانه به‌ڕێزه‌كان و ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست
رۆژتان باش
به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی شانزده رۆژه‌ی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان كه له‌مڕۆوه‌وه تاكو 10/12/2018 به‌رده‌وام ده‌بێت ئێمه راده‌گه‌یه‌نین كه لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ پشتگیری كردن بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دژی ژنان و كچان و له‌م رووه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پاڵپشت به دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پشتگیری خۆمان بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌و بواره‌دا ده‌رچوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژ نان ده‌رده‌بڕین و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له هه‌رێم و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌شمان ئه‌نجامداوه بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان /عێراق وه‌كو خۆی كه ده‌رچووه‌و هه‌روه‌ها یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی (قانون تعديل تطبيق قانون الاحوال الشخصية) كه تایبه‌ته به ژنان به ژماره 15ی ساڵی 2008 و یاسای ژماره 6ی ساڵی 2015 و كاتی خۆی له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ده‌رچووه. هه‌روه‌ها یاسای رابردن یان (غسل عار) كه وه‌كو (عذر مخفف) له ماده‌ی 128 (الباعث الشريف) كوشتنی ژن به واتای شه‌ره‌ف كه ئه‌م یاسایه‌ش هه‌موار كراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و له‌یاسای ژماره 43 بۆ ساڵی 2004 و یاسای ژماره 42 بۆ ساڵی 2004 كه هه‌مواری ماده‌ی 408/1 له یاسای سزای عێراقی كردووه.
بێگومان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ی به‌رامبه‌ر پاراستنی مافی ژنان كه حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له ئه‌ستۆیان گرتووه كارێكی ئاسان نه‌بوو به‌ڵام پێكه‌وه‌و به كاری هاوبه‌ش هه‌نگاوی گرنگ نراون بۆ پاراستنی مافی ژنان و هیوادارین له داهاتووشدا ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌ییه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌م ئامانجه.
دوباره سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و كۆششی هه‌موولایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دوور له توندوتیژی به هه‌موو جۆر‌و شێوازێك، دیسان به‌خێربێن و سوپاس..