به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه له په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان برۆسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه له په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین. له ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به قۆناغی سه‌خت و دژواری جیاجیادا تێپه‌ڕ بووه‌و له‌و قۆناغانه‌دا به‌ڕێزتان وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌تان له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌و سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارام‌دا هه‌بووه. ئێستاش به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین وه‌ك چۆن له رابردوو به‌ڕێزتان نمونه‌ی سه‌ركه‌وتووی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی له بڕیاردان بوونه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌خته‌كان، له ساڵانی داهاتووش هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزتان هه‌نگاوی جیدی بنرێت بۆ چاكسازی و چه‌سپاندنی یاسا‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان.
دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
29\5\2019