ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له دادگای ناوچه‌ی گه‌رمیان بڵاو بۆته‌وه. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به پێویستمان زانی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چه‌ند رۆژێكه مانیان گرتووه گوایه سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیان.
ئێمه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و مانگرتنه، په‌یوه‌ندی به هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌یه كه چه‌ند دادوه‌رێك له گه‌رمیان پێشكه‌شیان كردبوو به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به نوسراوی (ژماره 1/3/45 نهێنی) له رێكه‌وتی 25/8/2019 داوا له سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له دادگای سلێمانی و گه‌رمیان كرد كه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه‌دا بكات. له ئه‌نجامدا سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له سلێمانی و گه‌رمیان راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد به (نووسراوی ژماره 1/نهێنی له26/9/2019) و تێیدا وته‌ی گشت دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه وه‌رگیران، چونكه تۆمه‌تی خراپ و ناشیاو خرابوونه پاڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌و پێیان نه‌سه‌لمێنرا. به پێی راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری دادگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك-گه‌رمیانیش ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌ركه‌وت:
1- دروستكردنی ته‌كه‌تول له دژی به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك گه‌رمیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام په‌نایان بردووه بۆ ده‌زگای حزبی و ئیداری و سه‌ردانكردنیان بۆ مه‌به‌ستی لادانی به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه كه به‌ڕێز دادوه‌ر (ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج ئه‌مینه). بۆیه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان بڕیاری دا به:
• په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ری دادگاكانی سلێمانی و گه‌رمیان.
• ره‌تكردنه‌وی سكاڵای چه‌ند دادوه‌رێك دژ به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چونكه ده‌ركه‌وت هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نیه‌و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی ئه‌و چه‌ند دادوه‌ره بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خستبۆیانه پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك گه‌رمیان به پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
• داوا كرا له وه‌زاره‌تی داد به‌رێگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ ناردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی بۆ لیژنه‌ی كاروباری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به پێی یاسای داواكاری گشتی.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چه‌ند لێدوانێك كه لێره‌و له‌وێ سه‌باره‌ت به سزادانی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بۆته‌وه كه گوایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سزا دراوه، لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستیه‌وه‌و ته‌نیا ئه‌و به‌ڕێزه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پابه‌ند بێت به ده‌وامی فه‌رمی خۆی، چونكه هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 9:30 ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌وام و هه‌روه‌ها كه‌مته‌ر خه‌می له راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له دادگای پێداچوونه‌وه هه‌یه چونكه ئاماده نابێت له به‌شداری كردن له تاوتوێكردنی كێشه‌و داواكان له هه‌ردوو ده‌سته‌ی سزای و شارستانی.
بۆیه پێمان سه‌یره كه زانیاری نووسراوه نهێنیه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه چونكه نووسراوه‌كه به نهێنی ئاراسته‌ی دادوه‌ری نێوبراو كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم