له به‌رده‌وامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی سه‌لاحه‌دین و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی هاوڕێی كه له به‌ڕێزان دادوه‌ر ئیبراهیم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو ، دادگای به‌رایی سه‌لاحه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه. له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و داواكاری گشتی و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دادگا‌و راییكردنی داواكاریی و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، سه‌ردانی به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایه‌ی كرد. له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، دادوه‌رو لێكۆڵه‌ره‌كانی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی دادگاكه، تێبینی و سه‌رنج و داواكاری خۆیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و ئه‌و كه‌موكۆڕی و پێداویستیانه‌ی كه رۆژانه دێنه به‌رده‌میان روون كرده‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش دوای گوێگرتن له‌و سه‌رنج و تێبینیانه ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دادگاكه‌و نه‌هێشتنی كه‌موكۆڕییه‌كان.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد و له‌و سه‌ردانه‌دا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یه‌كه به یه‌كه سه‌ردانی ژووری دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كانی كرد و به‌شداری له ژماره‌یه‌ك پرۆسه‌كانی دادبینی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد. له‌و دانیشتنانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی گوێی له خواست و تێبینیه‌كانی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری و كێشه‌و گرفت و كۆسپ و ئاستهنگهكانیان گرت كه به‌هۆی كاری رۆژانه‌یان و رایی كردنی داواكاری و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان دێنه به‌رده‌میان. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند به‌و په‌ڕی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كهموكۆڕییانه به تایبه‌ت پێویستی دادگاكان به هێزو توانا مرۆیی نوێ، چونكه به‌هۆی به‌رفراوانبوونی شاری هه‌ولێر و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان، له ئه‌نجامیشدا ژماره‌ی كێشه‌و گرفت و داوای یاسایی هاووڵاتیانی زیاتر ده‌بن بۆیه ده‌بێت به پێی ئه‌و به‌رفراوانبوونه، هه‌وڵ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكۆڕییه‌كان بدرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه به هه‌موو توانایه‌ك دیراسه‌ی جێبه‌جێ كردنی سه‌رنج و داواكاری توێژی لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری ده‌درێت له‌و داواكارییانه‌ی كهههیانهو ده‌بنه هۆی باشتر راپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان.