له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی پێنجوێن و سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانی ئه‌مڕۆشدا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی ئه‌نجومه‌ن له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی پێشوازییان لێكرا، دانیشتنێك له نێوانیان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و ستافی كارمه‌ندانی دادگاكان خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و گرنگیی و بایه‌خی
ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و شاندی یاوه‌ری خسته‌ڕوو. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م بهسهركردنهوانهش له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاكان و تاوتوێ كردنی كێشه‌و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاروباری رۆژانه‌یان ئه‌و دادگایانه‌یه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌م سه‌ردانه‌شدا، یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دادگایانه‌و پارێزه‌ران كرد و له نزیكه‌وه له سه‌رنج و تێبینی و ئاسته‌نگه‌كانی رۆژانه‌ی كاروباریان ئاگادار بوو. زۆرترین داواكاری دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و گشت فه‌رمانبه‌رانی دادگاكانیش، دابینكردنی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی پێویست بۆ به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه بوو به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی داوا‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا بگونجێت. هه‌روه‌ها داوكاری دیكه‌شیان، دابینكردنی باڵه‌خانه‌ی گونجاو و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پێویستی رۆژانه بوو بۆ ئه‌و دادگایانه به شێوه‌یه‌ك بتوانن به باشترین شێوه له خزمه‌ت هاووڵاتیان و راییكردنی داوا‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یاندا بن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ش گوێگرتن له داواكاری و خواستی ئه‌و دادگایانه‌یه و به‌ڵێنیشی دا به پێی توانا ئه‌و داواكارییانه به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن.