له‌دیدارێكدا له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و پارێزگاری سلێمانی، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان دووپات كرایه‌وه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سلێمانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جاسم جزا جافر سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن و شاندی یاوه‌ریان، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد و
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای سلێمانی خسته‌ڕوو كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ته‌واوی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیداریی و جێبه‌جێكاره‌كانی پارێزگاكه‌یه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێز و سوپاسی خۆی بۆ پارێزگاری سلێمانی و ته‌واوی یه‌كه ئیداریه‌كانی پارێزگاكه ده‌ربڕی چونكه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری ناوچه‌كه رۆژانه په‌یوه‌ندی و كۆنتاكتیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، بۆیه بۆ زیاتر رێكخستن و باشتركردنی كاروباره‌كانی رۆژانه، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوانیان هه‌یه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری سلێمانی وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، ده‌ستخۆشی له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ به‌دواداچوونی كاروباری دادگاكان و راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و جێبه‌جێكار له سلێمانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ دادگاكان هه‌یه‌و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه ده‌ربڕی.