له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی سه‌ر به ناوچه‌كانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك دادگاكانی سه‌ر به ناوچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگای دهۆكی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كرد، ئه‌مڕۆ به یاوه‌ری شاندێك كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حهمهدعهلی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی دادگاكانی ئاكرێ و به‌رده‌ره‌ش و قهسرۆكیان كرد كه سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆكن و له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئه‌و دادگایانه كۆڵیه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كۆبووه‌وه‌و دۆخی كاروباری دادگاكان و كێشه‌و ئاستهنگهكانیان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشدا، كێشه‌ی نه‌بوونی هێزی مرۆیی به‌تایبه‌ت لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كان و فه‌رمانبه‌ری پێویست له بواره جیاجیاكانی ئه‌م دادگایانه و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان له بواری مرۆیی و مادی و دارایی خرانه‌روو. دواتر به‌ش و ژووره جیاجیاكانی ئه‌م دادگایانه به‌سه‌ر كرانه‌وه‌و له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌و رووبه‌ڕوودا له‌گه‌ڵ لێكۆڵهرو پارێزه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دادگایانه، كێشه‌و گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و دادگایانه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسكران و داوای چاره‌سه‌ر و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانیان كرا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و بهسهركردنهوانهش، بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكاریی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌یه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بڕیاری داوه به زووترین كات و به پێی توانا‌و ئیمكانیاتی به‌رده‌ست، زۆرترین كێشه‌و گرفتی ئه‌و دادگایانه چاره‌سه‌ر بكرێن و راشیگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كێشه‌و گرفتی ئه‌و دادگایانه له كاتێكی زوودا چاره‌سه‌ر بكرێن.