ده‌وامی دادگاكان ئاساییه‌و رانه‌گیراوه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه گوایه ده‌وامی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستیه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داوه له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگرتن له قه‌ره‌باڵغی له نێو دادگاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نیا مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی و مه‌وادی كه‌سی(جگه له داوایه‌كان) و مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ونبوون (مفقودات) له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه نه‌بینرێن و رابگیرێن. بۆیه ده‌وام له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه‌و ته‌نیا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه راده‌گیرێن و نابینرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
9/3/2020