فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاحد كانون الأول 12 2020 - 12:58
هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پێشوازی کران


07/10/2020
172 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
لە بەردەوامی سەردانەکەیاندا بۆ پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شاندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەن، هاوڕێ لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دادوەر بەنگین قاسم محەمەد، سەردانی بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان لە مێرگەپان کرد.
لە دانیشتنێکدا باس لە هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو ئەنجومەنی دادوەری عێراق و هەرێم کرا.
 هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگی هەنووکەیی کرا وەک یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پێویستی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو. پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوری لە عێراق و هەرێم و تێکەڵنەبوون بە پرسە سیاسیەکان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو و ئامادەبوانی دانیشتنەکە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکان بە پێی دەستور ویاساکان دووپات کردەوە