له‌به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و كۆنسولگه‌ری گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم، خولێكی مه‌شق و راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری كرایه‌وه كه تایبه‌ته به راهێنان و مه‌شقكردن له دوا شێواز و ته‌كنیكه‌كان له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردنی تاوانه‌كانی تیرۆر و به‌ڵگه تاوانیهكان و تاوانه گشتیه‌كان.
خوله‌كه به (ناوی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی دادوه‌ری) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌ڕێز دادوه‌ر برایم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكومی و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا، به‌رێز دادوه‌ر برایم خۆشناو به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له وته‌كه‌یدا وێڕای سوپاسی كۆنسولگه‌ری گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله راشیگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا هه‌نگاوێكی گرنگه‌و پێشتریش هه‌ردوولا له چه‌ندین بواردا كاری هاوبه‌شیان كردووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز دادوه‌ر برایم خۆشناو كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه‌ی به گرنگ زانی كه به شێواز و ته‌كنیكی نوێ له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردن له تاوانه‌كانی تیرۆر و به‌ڵگه‌كانی تاوان ده‌كرێن و له‌وڕووه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ سوود له‌و رێكاره نوێیانه وه‌رگرێت له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینهوهوهو دادگاییكردنی تاوانه‌كانی تیرۆر. هه‌روه‌ها گوتیشی پێشتریش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و كۆنسولگه‌ری گشتی به‌ریتانیا كاری هاوبه‌شی له‌وجۆره‌یان هه‌بووه‌و هیوای خواست ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندی و هاوكارییه دوولایهنانهش به‌رده‌وام بن.
دواتر به‌رێز سه‌فین دزه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد تێیدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی یاسا و رۆڵی یاسا له پێشخستنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه‌و سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو به تایبه‌ت له بواره یاساییه‌كان به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
دواتر، وته‌ی كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم پێشكه‌ش كرا. كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا وێڕای سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه، سوپاسی به‌رێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر برایم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد كه له پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی بواری یاسایی و دادوه‌ری و گوتی به‌ریتانیا ئاماده‌یه له‌وڕووه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌ش بكات.