سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د په‌یامیكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی
دوایی د. رۆژ نوری شاوه‌یس راگه‌یاند ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشهڕ و
سیاسه‌توان د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ناخی دڵه‌وه دلگران و خه‌مناكی كردین. خوالێخۆشبوو
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیار و سیاسه‌توانێكی به‌توانای كوردستان بوو كه رۆڵێكی كارای له
پێشخستنی قۆناغه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو گشت دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و
له‌خوای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوریش
به بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو سه‌رجه‌م دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
16/2/2021