به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له شاندێكی به‌رنامه‌ی جێندهرو گه‌شه‌پێدانی
دانیشتوانی سه‌ر به ی‌و ئێن (UNFPA) كرد.
له دانیشتنێكدا، شاندی UNFPA باسی ئه‌وه‌ی
كرد كه ئه‌وان وه‌ك رێكخراوێكی تایبه‌ت به پاڵپشتی كردنی ماف و ره‌وشی ئافره‌تان
كار ده‌كه‌ن و ئامانجیان كه‌مكردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه
هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و ره‌وانه‌ی
شهلتهری داڵده‌دانی ئافره‌تان ده‌كرێن. بۆیه له‌و ڕووه‌وه شاندی ناوبراو داوای
له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن
و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه به تایبه‌ت دوای قۆناغی كۆتایی هاتنی بڕیاری
دادگا‌و ره‌وانه‌كردنی ئافره‌تان بۆ شهلتهرهكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به
بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان
و به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئه‌و دیارده‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری داوای له سه‌رۆكی رێكخراوی UNFPA كرد راپۆرتێك له‌سه‌ر كار‌و
پلان و داواكاریی خۆیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن پلان و داواكارییه‌كانیان بخرێته ڕوو و میكانیزمی گونجاو
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان بدۆزرێته‌وه.