فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاربعاء تموز 7 2021 - 03:57
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد


21/06/2021
201 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز شیلان عارف بریكاری وه‌زاره‌ت كرد.

له‌ دانیشتنێكدا گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا كرا وه‌ك گرفتی كه‌میی ژماره‌ی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری له‌ ژماره‌یه‌ك دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم تاوتوێ كرا. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كاری پێكه‌وه‌یی  و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی زیاتری نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كان ، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.