به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سێ دادوه‌ری نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ دادوه‌ری نوێی
دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی واژۆ كرد.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا
به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وه‌كاله‌ت
ئاماده ببوو و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر مه‌سعود خدر مه‌حمود و دادوه‌ر
غازی خه‌لیل تایه‌و دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌ك ئه‌ندامانی نوێی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد.