ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان پیشوازی كرد له به‌ڕێز نه‌زمی حزروری كۆنسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی
كوردستان كرد.
له دانیشتنیكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی
كوردستان و فه‌له‌ستین كرا كه بناغه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
رایگه‌یاند كه هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستین خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه
له قۆناغه جیاجیاكان و ته‌ئكیدی له پته‌وكردن و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان
هه‌ردوولا كرده‌وه.
كۆنسولی گشتی فه‌له‌ستین له كوردستان باسی له په‌یوه‌ندییه دێرین و
مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستین كرد و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندیی
و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانیان به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و پێش بچێت.