فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الاحد تشرين الأول 10 2021 - 12:39
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی UNDP تایبه‌ت به‌ شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری كرد


15/09/2021
78 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ شاندێكی UNDP كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له‌ بواری شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری پێكهاتبوون.

له‌ دانیشتنیكدا شاندی مێوان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ ئه‌م دیداره‌ رایانگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و پێداویستیه‌كانی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له‌بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌ داراییه‌كان ئه‌ویش به‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانای داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانیان هه‌یه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خولی تایبه‌ت بۆ دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له‌ بواره‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه بكه‌نه‌وه‌‌.

به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی UNDP رایگه‌یاند ئه‌وان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن كه‌ به‌رهه‌مدار بێت له‌ بواری دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسا و گه‌شه‌كردنی ئه‌و بواره‌. هه‌روه‌ها گوتیشی له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوون و گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، بێگومان بازنه‌ی تاوانه‌ داراییه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌بواری ئه‌لیكترۆنی زیاتر بووه‌و ‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سوودوه‌رگرتن له‌‌ شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌و بواره‌دا هه‌یه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی و شاره‌زایی له‌گه‌ڵ شاندی UNDP دووپات كرده‌وه‌.