ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
پێشوازی كرد له شاندێكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی.
له دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری
نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی یاسایی و
دادوه‌ری كرا وه‌ك كاروباری دادگاكان و ره‌وشی گرتووخانه‌كان و ئاڵوگۆڕی به‌ندكراو
و حوكمدراوان له‌نێوان هه‌ردوولا.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی پرسیار و
تێبینیه‌كانی شاندی خاچی سووری دایه‌وه‌و رایگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی
باش له‌نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای
ده‌ستوری و یاسایی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوولادا
هه‌یه بۆ به‌دواداچوون له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه پێدراون. هه‌روه‌ها
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و
بابه‌ته په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ن ده‌ربڕێ.