ئه‌مڕۆ به‌رێز عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی ی‌و ئێن دی
پی كه له ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له‌بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و شه‌فافیه‌ت پێكهاتبو.
له دانیشتنێكدا كه به‌ڕێز دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د
ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
دره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر
كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستان بۆ شاندی مێوان خسته‌ڕوو، به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ده‌ستپاكی و هه‌وڵه‌كانی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه
دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستپاكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له
كوردستان دامه‌زراوه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی
چاكسازی، هه‌نگاوی زۆر باشیان له‌و بواره‌دا ناوه.
شاندی مێوان سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌رییان كرد بۆ پێشوازی كردنیان و رایانگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌یان وه‌ك
ته‌واوكه‌ری سه‌ردانه‌كانی پێشووتره كه به مه‌به‌ستی بره‌و دان به په‌یوندییه‌كان
و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیانه. هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن
له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به تایبه‌ت له‌ڕووی
كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان و به‌هێزكردنی توانای دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له بواره‌كانی شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای دیكه‌ی بواره‌كانی
تایبه‌ت به شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ شاندهكهیاندان و
كار ده‌كه‌ن بۆ بره‌ودان و به‌هێزكردنی توانای دادوه‌ران و ئاشنا كرنیان به دوا
پێوه‌ر و گۆڕانكاریی و هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له بواری شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای ده‌ربڕینی
هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی شاندی ی‌و ئێن
دی پی، گوتیشی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه بۆ به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت
و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، بۆیه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو
هاوكارییهكن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی پسپۆڕ له‌و بواره كه له هه‌رێمی
كوردستاندان و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش له هیچ هه‌وڵ و كۆششێك درێغی ناكه‌ن.