ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز
حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز فرسه‌ت
ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به یاوه‌ری بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی داد سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كردبوو.
له دانیشتنێكدا، وه‌زیری داد پیرۆزبایی له
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
له دانیشتنه‌كه‌دا باسی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا كرا و
ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی و هاوكاریی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
وه‌زیری داد ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چوارچێوه‌ی كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد زۆر له یه‌ك نزیكن، بۆیه چاره‌سه‌ریی كێشه‌و گرفته‌كانیش
پێویسته به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی زیاتری نێوان هه‌ردوولادا بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری داد و شاندی یاوه‌ری، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی
و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سروشتی كار‌و
ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ یاسا‌و
دادگاكان و فه‌رمانگه‌كانی داده، بۆیه پێویستی به پلانی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی
هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفت و كه‌موكۆڕییه‌كان.
دواتر له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا باسی ژماره‌یه‌ك
پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد كرا وه‌ك هه‌وڵدان
بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ داوا ئابوریی و بازرگانیه‌كان كه
دێنه به‌رده‌م دادگاكان ئه‌ویش بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی دادگاییهكهو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ئه‌و داوایانه. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و هه‌وڵه‌كان بۆ
گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یمانگه‌كه و كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به كه‌میی دادوه‌ر
و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌نێوان
هه‌ردوولا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌وان
هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی كهمووكۆڕییهكان و چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو توانا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان.