ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له دادگاكانی به‌رایی
قوشته‌په‌و ده‌شتی هه‌ولێری كرد.
له سه‌ردانی یه‌كه‌میدا بۆ دادگای به‌رایی
قوشته‌په، دوای پێشوازی و به‌خێرهێنانی له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری
گشتی و ئیداره‌ی دادگاكه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی ئامانج له‌و سه‌ردانه
بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگا‌و هاووڵاتیان و
پێداویستی و كهموكۆڕییهكانه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند پێویسته
خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و داواكارییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسایی
خۆیدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان بێت به تایبه‌ت له دادگاكان
كه شوێنی پاراستنی ماف و داواكاریی هاووڵاتیانه. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری گوێی له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ئیداره‌ی دادگاكه گرت و
له شێوازی به‌ڕیوه‌چوونی كاروباری دادگا چ له‌ڕووی یاسایی و چ له‌ڕووی ئیداریی
كۆڵیه‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی ژوور
و به‌شه‌كانی دادگای كرد‌و له‌نزیكه‌وه گوێی له فه‌رمانبه‌ران و داواكارییه‌كانیان
گرت. لێكۆڵه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادگا وێڕای باسكردنی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری
رۆژانه، ژماره‌یه‌ك داواكارییان خسته‌ڕوو وه‌ك نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی پێویستی
لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری یاسایی و هه‌روه‌ها باڵه‌خانه و شوێنی
گونجاو بۆ دادگاكه و ژماره‌یه‌ك پیداویستی دیكه‌ی رۆژانه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به پێی توانا و له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی
دادگای به‌رایی ده‌شتی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری
گشتی و ئیداره‌ی دادگا پێشوازی كرا. له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه پێویسته راییكردنی داوا و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له
چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندی
هاووڵاتیان خاڵی یه‌كه‌می ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان بێت. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری یه‌كه‌یه‌كه‌ی ژوور و به‌شه‌كانی دادگای به‌رایی ده‌شتی هه‌ولێری به‌سه‌ر
كرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و هه‌روه‌ها
پێداویستی و كهموكۆڕییهكانی دادگاكه بوو. له‌و رووه‌وه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌و سه‌ردانانه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری
هاووڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه پێویسته‌كان و كهموكۆرییهكانی دادگاكانه
بۆیه به هه‌موو توانا هه‌وڵ ده‌درێت له كاتێكی نزیكدا ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ
بكرێن.