ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌شنووسی یاسای دەستەی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری (قانون هيئة الاشراف القضائي لاقليم كردستان-العراق) له‌گه‌ڵ شاندێكی UNDP تاوتوێ كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، شاندی UNDP تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌شنووسی یاسای دەستەی سه‌رپه‌رشتیاریی دادوه‌ری خسته‌ڕوو كه به هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده كراوه. له‌وباره‌یه‌وه شاندی UNDP رایگه‌یاند وه‌ك تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان، خۆشحاڵن به ئاماده‌كردنی ئه‌و یاسایه‌و به یاسایه‌كی گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد. بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای تیمی UNDP له عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنی یاساكه‌یان كردووه‌و له چوارچێوه‌یه‌كی راوێژكاریدا تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كی ئه‌و یاسایه خستۆته‌ڕوو وه‌ك چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی دەستەی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری و پێكهاته‌و پێناسه‌ی كاری دەستەکە و سروشتی په‌یوه‌ندیی ئه‌و دەستەیە به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و چه‌ندین پرسی دیكه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی بایه‌خ و گرنگیی یاسای دستەی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ریی كرد كه هۆكارێكی گرنگه بۆ پێشخستن و به‌هێزتركردنی زیاتری سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان. بێگومان له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی پته‌وو به‌هێز بێت، سوود له بۆچوون و ئه‌زمونی شاره‌زایان و پسپۆڕان وه‌رده‌گیرێت به تایبه‌ت شاندی UNDP كه پێشتریش چه‌ندین ئه‌زمونی جیاجیای كاركردنیان پێكه‌وه هه‌بووه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگر و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه وه‌ڵامی پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی شاندی UNDPیان داوه به تایبه‌ت چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی دەستەی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری و شێوازی دامەزراندنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی دەستەکە و سروشتی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و پێناسه‌ی دەستەکە.
دواتر له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌و به‌رفراواندا له‌نێوان شاندی UNDP و هه‌ریه‌ك له جێگر و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕیی بۆچوون و تێبینی و سه‌رنجی زیاتری ره‌شنووسه‌كه كرا و هه‌ردوولایه‌ن كۆك بوون كه له داهاتوودا دیراسه‌ی زیاتر و وردتری ئه‌و ره‌شنووسه به‌رده‌وام بێت، ئه‌ویش به ئامانجی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ره‌شنووسه‌كه و ئاماده‌كردنی كۆتایی بۆ ناردنی بۆ په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رده‌وامیدان به كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی یاسایی بۆ به‌هێزكردنی تواناكان و مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت بۆ دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرەوانی دادوەری بوو كه له‌لایه‌ن تیمی UNDPیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن و له‌ورووه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ شانده‌كه ده‌ربڕی.