ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان دادگاكانی به‌رایی كۆیه‌و ته‌قته‌قی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئاگاداربوون له
چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانیان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز
حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی
هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی به‌رایی كۆیه‌و ته‌قته‌قی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و به‌رپرسانی ئیداری دادگاكه كۆبووه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری
به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاكان و داواكاری و پێداویستیان بوو.
به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند
كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌ره‌گرنگ سه‌روه‌ری یاسا‌و چه‌سپاندنی یاسایه و كاتێك
هاووڵاتی ماف و داواكارییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسا پارێزراو بێت، متمانه‌ی به
دادگاكان ده‌بێت بۆیه پێویسته ئه‌مه ئه‌رك و ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌ك
بێت.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ل دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و به‌رپرسانی ئیداری دادگاكان سه‌ردانی یه‌كه یه‌كه‌ی ژوور و به‌شه‌كانی
دادگاكانی كۆیه‌و ته‌قته‌قی كرد و له نزیكه‌وه گوێی له كێشه‌و گرفت و
داواكارییان بوو به تایبه‌ت له‌ڕووی كه‌میی توانا مرۆییه‌كان وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی
دادوه‌ری و هه‌روه‌ها نه‌بوونی شوێن و باڵه‌خانه‌ی گونجاو و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ
دادگاكان، كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به
هه‌موو توانایه‌ك و به پێی ئیمكانیات به زووترین كات كه‌موكوڕی و كێشه‌و گرفته‌كانیان
چاره‌سه‌ر بكرێت.