ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی (یونیتامس) به سه‌رۆكایه‌تی رۆمانا شڤایگه‌ر سه‌رۆكی
شانده‌كه.
له دانیشتنێكدا شاندی مێوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو
كه ئه‌ویش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێم و دادگاكانی هه‌رێم له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. سه‌رۆكی
رێكخراوی (یونیتامس) سه‌رسامی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه به‌رده‌وامانه‌ی له بواره جیاجیاكان له هه‌رێمی
كوردستان دێنه ئاراوه، پرسی شه‌فافیه‌ت و چاكسازیش پێویستیه‌كی حه‌تمی ده‌بێت
بۆیه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆگرامێكیان
ئاماده كردووه بۆ هه‌ماهه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان به
تایبه‌ت له كه‌یسه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. له‌و ڕووه‌شه‌وه سه‌رۆكی
شاندی (یونیتامس) ئاماده‌یی رێكخراوه‌كه‌یان بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌ك له چوارچێوه‌ی
به‌هێزكردنی تواناكان و كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت له‌و بواره ده‌ربڕی.
لای
خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی شاندی میوان رایگه‌یاند
هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات كه ببێته
هۆی به‌هێزبوونی شه‌فافیه‌ت و چاكسازی باشتر له هه‌رێم. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه له پرسی
شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌و به‌رده‌وامه، بۆیه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا خۆشحاڵ ده‌بن
كه سوود له شاره‌زایی و ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و هه‌روه‌ها شانده‌كانی سه‌ر
به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرن. ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریشی بۆ هه‌ر
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ شاندی میوان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه و پرۆگرامه‌كانیان
له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی