ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی به‌ریتانی به سه‌رۆكایه‌تی
لوسی ئالدوز به‌رپرسی دژه‌تیرۆری ناوچه‌ی كهنداوو عێراق و شام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا.
له دانیشتنێكدا شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌ریتانیایان به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ناوبرد. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان بۆ
به‌رده‌وامیدان به‌و ههماههنگیهو هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان له مه‌شق و
راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان له بواره جیاجیاكان به تایبه‌ت شه‌ڕی دژی
تیرۆر و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی به‌ریتانی، رایگه‌یاند به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان له
زۆر بواردا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی یه‌كترن به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی تیرۆر. هه‌روه‌ها
گوتیشی شه‌ڕی دژی تیرۆر سنوری نیه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕه‌كه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵه كه هاوبه‌شێكی
سه‌ره‌كیه له به‌ره‌ی جیهانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌رده‌وامیش ئاماده‌یه بۆ هاوكاریی
و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و بواره. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌ریتانیا به گرنگ و به‌سوود وه‌سف كرد بۆ له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربوون له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ریتانیاو سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی
ئه‌و وڵاته له بواری دادپه‌روه‌ریی و یاسایی. راشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان سوودی
زۆری له‌و نزیكی و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌و هیواخوازیشه
ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیانه به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت مه‌شق و
راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان له بواره‌كانی تاوانه‌كانی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی
پاره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. له‌م رووه‌شه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره
هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی
كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوولا به‌ڵینیان دا په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوانیان بدرێت.