ئه‌مڕۆ 4/10/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی
یونیتاد به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌س ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه و
كارۆلاین بویسمان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی F1U1.
له دانیشتنێكدا شاندی مێوان خۆشحاڵی خۆی به‌و
سه‌ردان و پێشوازییه ده‌ربڕی و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كرد بۆ هاوكاریی و
هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ یونیتاد. سه‌رۆكی شانده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا
كه ئه‌وان له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیان كه ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه له
تاوانه‌كانی داعش، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به
تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌یه‌كی گرنگی شه‌ڕی دژ به داعش بوو. هه‌روه‌ها
گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌رزكردنی ئاستی توانای دادوه‌ر و لێكۆڵه‌رانی
دادوه‌ری له پرۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش پلانیان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وركشۆپێكی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك
دادوه‌ر بكه‌نه‌وه كه به هاوكاری ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی نۆرنبێرگ له وڵاتی
ئه‌ڵمانیا ده‌كرێته‌وه‌و تایبه‌ته به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی
تیرۆر له‌بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
دوای به‌خێرهێنانی شاندی میوان رایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خۆشحاڵن به
به‌رده‌وامی هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا به تایبه‌ت له تاوانه‌كانی وه‌ك تیرۆر كه
تاوانێكه هیچ سنورێك ناناسێت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ش پێویستی به
هاوكارییه‌كی گشتگیری هه‌موولایه‌كی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ شاندی نێوبراو ده‌ربڕی بۆ سوود وه‌رگرتن
له زانست و شاره‌زاییان له پرۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی تیرۆریستان و
سوپاسی كردن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه‌و له‌وڕووه‌وه وه‌ك ماوه‌كانی رابردوو
ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه له‌گه‌ڵیان.