فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الثلاثاء آذار 3 2023 - 03:49
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد


02/02/2023
173 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ د. غه‌ریب ئابادی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی یاوه‌ری.

له‌ دانیشتنێكدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی وێڕای سوپاس كردنی بۆ ئه‌م پێشوازییه‌، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌هێزتركردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری دادوه‌ری و یاساییدا.

 سه‌رۆكی شاندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: به‌رفراوانبوونی ئاستی په‌یوه‌ندی و هاتوچۆی نێوان ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر له‌نێوان‌ هه‌ردوولا كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌یی یاسایی و دادگاكاندا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیی مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه‌و هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌رده‌وام و به‌هێزتر بن. ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانیشی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیدا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، به‌ وردی باسی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا روو ده‌ده‌ن و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و كێشانه‌ تاوتوێ كرا، وه‌ك چۆنیه‌تی پرۆسه‌كانی دادگاییكردن تا ده‌گاته‌ قۆناغی حوكمدان و راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران و حوكمدراوان له‌نێوان هه‌ردوولا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا راوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ری گونجاو له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی و ئاسانكاری و رێخۆشكردن بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان خسته‌ڕوو. له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا شاندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بانگێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كرد بۆ سه‌ردانی كردنی ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها داواشیان كرد ئه‌و دانیشتن و كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وام بن بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان.