ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری واده‌ی سوێندخواردن و
ده‌ستبه‌كاربوونی شه‌ست دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیی نوێی ده‌ست نیشان كرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له
كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/8/2023 واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی
دادوه‌ریی ده‌ستنیشان كرد كه ژماره‌یان شه‌ست كه‌سن و 45یان دادوه‌ر و 15شیان ئه‌ندامی
داواكاری گشتین و رۆژی 27/8/2023 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان سوێند ده‌خۆن.
بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتیش دوای ده‌رچوونیان له خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت كه
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوایی ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه، به فه‌رمانێكی
هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌و دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان
له دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كار ده‌بن.
/uploads/DAMAZRANDNI DADWARAN.pdf