ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له مه‌ولوود یاقوت كۆنسولی
گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا چوارچێوه‌كانی كاری هاوبه‌ش و
هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا. له‌و باره‌یه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌ن و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان
بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆنسولخانه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی
یاساكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه كۆنسولی گشتی توركیا له هه‌رێمی
كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحالی خۆی به‌و سه‌ردانه سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌موو
بواره‌كاندا به تایبه‌ت بواری یاسایی و دادوه‌ری ته‌ئكید كرده‌وه‌و هه‌ردوولا
هاورا بوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دادوه‌ریی له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی
كوردستان به پێی یاسا به‌ركاره‌كان.