- رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 9/12/2010 سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر( ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) پێشوازی کرد لە (فرانسیسکۆ دیاز ئەلکانتۆ) سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا و شاندی یاوەرى.
- لەسەرەتاى دیدارەکەدا ، باس و گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕەوشی هەنوکەی سیستەمی دادوەری و ئاستی پێشکەوتنی سەروەری یاسا و چۆنیەتی بەرێوەچوونی سەربەخۆیی دادوەری لە هەرێمی کوردستان ، لەم بارەیەوە هەردوولا بەتیروتەسەلی بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆر کرد.
- (فرانسیسکۆ دیاز) بەکورتی باسی لە کاروچالاکیەکانی ئۆپەراسیۆنی خۆیان کرد کە لەژیر چاودێری ئامانجی گشتی و سیاسەتی بەرگری (csdp) کراوەتەوە و ئامانجی سەرەکیان بەرقەراری ئاسایش و دادپەروەرییە لەعێراق و ئاماژەی دا کە ئۆفیسیان لە بغداد و بصرە هەیە و بەم دواییەش ئۆفیسیان لە هەولێر کردوتەوە.
- (فرانسیسکۆ دیاز) لە دریژەی قسەکانیدا روونی کردەوە کە رۆڵی خۆیان دەبینن و کار دەکەن بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی لەباروگونجاو بۆ گەشەپێدانی سیستەمی دادوەری و جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان ، هەروەها رایگەیاند کە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ یارمەتیدان و هاوکاری کردنیان لە ریگای کردنەوەی چەندین خولی راهێنان بۆدادوەران و داواکاری گشتی و مافپەروەرانی کوردستان بۆبیرورا گۆرینەوە و بەهێزکردن و گەشەپێدانی یاسا و دادپەروەری ئەویش بەهێنانی دادوەران و پسپۆرانی ئەورووپی بۆ کوردستان.
- سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وێرای بەخیرهاتنیان ، کردنەوەی ئۆفیس لەهەولێر بە هەنگاوێکی گرینگی لەقەڵەم دا و ستایشیان کرد بۆ بایەخدانیان بەعێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی و روونیکردەوە کە ئەم دانیشتنە دەسپێکێکی باش دەبێت بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییان لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەورووپا و تیشکی خستە سەر چەند بابەتێك و بەئەرکی خۆی زانی کە پاڵپشتیان بێت و هەوڵی جدی بدات بۆ پێشکەش کردنی هاو کاری و کار ئاسانی بۆیان.
- هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ڕایگەیاند کە ئەگەرهەندێك کەم وکورتیش هەبێت لە هەندیك مجالاتی یاسایی ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بؤ ئەو زروفە هەستیارەی کەبە سەر عێراق و بەتایبەت کوردستاندا هاتووە.
- دواتر باس لە زەرورەتی کردنەوەی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان کرا و دادوەر (رامزعلى نامق) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی پەیمانگای دادوەری ڕایگەیاند کە زۆربەی کارەکانی ئەم پەیمانگایە بە کوتا هاتووە وانشااللە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی دەکریتەوە.
- لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەو کردنی پەیوەندیەکانی هەردوو لایەن کردەوە و هاوکات گەشبینی خۆیان دەربڕی بەوەی کە سەروەری یاسا لە کوردستان دەچێتە قۆ ناغێکی نوێ و جیاواز دەبێت لەگەڵ قۆناغەکانی پێشووتر و هیوایان خواست کەبە هاوکاری و شارەزایی سیستەمی دادوەری وولاتانی پێشکەو توو گرفتەکان بەرەو چارەسەری دەروات .