رێکەوتی 17/2/2011 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە دیوانی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەنجام دا ، کۆبوونەوەکە بۆمەبەستی گفتگۆ کردن لەسەر رەوشی کاری رۆژنامەگەری و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی یاسای کاری رۆژنامەگەری لەلایەن دادگاکانی کوردستان بوو، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆزیاتر لێک نزیك بوونەوەی دادگاکان و رۆژنامەنووسان بوو کە لەهەموو روویەکەوە بەتێرو تەسەلی بیروڕا ئالوگۆرکرا ، لەخوارەوە کۆنووسی کۆبوونەوەکە دەخەینە روو:
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17/2/2011 لەسەر پێشنیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی دادوەری بە سەرۆکایەتی بەرێز دادوەر(ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی هەریەك لەدادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ناوچەکانی (هەولێر/دادوەر شاکر شریف) ،(سلێمانی/ دادوەر لەتیف عوسمان)، (دهۆك/ ج.س دادوەر ستار صوفی حامد) ،(کەرکوك/ گەرمیان لەسلێمانی دادوەر اکرم فرج) و ووتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی دادوەری (دادوەر عبدالباسط عبداللە فرهادی) و بەریوەبەری راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری ، لەگەڵ سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەرێز(حامد محمد علی) و بەرێزان ئەندامی ئەنجومەنی رۆژنامەنووسان (جمال حسین ،شوان داودی ،انور حسین) و بەرێز (ئازاد حمد امین) سکرتێری لقی هەولێر و بەرێز (ئاسۆس هەردی/ رۆژنامەی ئاوێنە) بەرێز (سیروان رشید/رۆژنامەی رۆژنامە ) و بەرێز (ئاسۆس حمید /کەناڵی سپێدە) و بەرێز (فاروق علی /کەناڵی پەیام) و بەرێز (دلێر محمد شریف /رۆژنامەی رێگای کوردستان) ئەنجام درا بۆ گفتوگۆ کردن و گۆرینەوەی بیرو را سەبارەت بەو گیرو گرفتانە ی دووچاری رۆژنامە نوسان دەبێتەوە و پیادە کردنی یاسای کاری رۆژنامەنوسی ژمارە (35)و لەسەر ئەم خاڵانە کۆکۆکبون:-
1- یاسا سەروەرە و لە سەرهەموو کەسێك جێ بەجێ دەکرێ و راڤەی (حصانە ) بە راڤەی پێچەوانە بەکارنەیەت ،هەموو کەس لەبەر دەم یاسا یەکسانن بە پێ ی دەستور.
2- یاسای کاری رۆژنامەگەری ژمارە (35) لە لایەن دادگاکان بە وردی پەیرەو بکرێ .
3- لەهەر ناوچەیەکی تێهەڵچوونەوەی نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنووسان دەستنیشان بکرێ بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دادگاى تێهەڵچوونەوەی ئەو ناوچەیە.
4- لەکاتی پێراگەیاندنی هەر رۆژنامەنوسێك لە رێگای هەمان گۆڤار یا رۆژنامە کە بابەتی بڵاوکردۆتەوە پێراگەیاندنی ئەنجام بدرێ و لەماوەی یاسایی وەڵامی دادگای تایبەتمەند بدرێتەوە و سەندیکای رۆژنامەنووسانیش ئاگادار بکرێنەوە.
5- هەر رۆژنامەنووسێك پێراگەیاندنی یاسایی کرا دەبێ لە ماوەی یاسایی لەبەردەم دادگای تایبەتمەند ئامادە بێ و سەرپێچی نەکا هەتا دادگا ناچار نەبێ پەیرەوی مادەی (97) لەیاسای ( اصول المحاکمات الجزائیە) بکا.
6- لەکاتی دادگایی کردنی هەر رۆژنامەنوسێك و حکوم کردنی بەتاوانی (غرامە) دان پێویستە رۆژنامەنوسەکە پابەندی بریاری دادگا بێ هەتا دادگا ناچار نەبێ پەیرەوی مادەی (97) لەیاسای سزاکان (قانون العقوبات )بکا.
7- دادگاکان پەنا نەبەنە بەر دەرکردنی بڕیاری دەستگیر کردنی (امر قبض ) یا گرتنی (توقیف) ی ناپێویست لە تاوانەکانی سەرپێچی (مخالفە) و کەتن (جنح) بۆ هاووڵاتیان بەگشتی و بۆ رۆژنامەنووسان بە تایبەتی.
8- هەر تۆمەتبارێك کە سکاڵای لە دژی تۆمار بکرێ لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێك دادگاکان لەسەندیکای رۆژنامەنوسان بپرسن کە ئەو کەسە رۆژنامەنوسە یان نا؟ و ئەگەر رۆژنامەنووس بوو سەندیکا ئاگادار دەبێتەوە ودەبێت وەڵامی دادگا بداتەوە بەزووترین کات و لەماوەی یاسایی.
9- کێشەی تایبەت بە رۆژنامەنوسان لە دادگاکانی سزایی و شارستانیەکان پەلە لە یەکلاکردنەوەیان بکرێ .
10- لەکاتی بوونی دوو دەقی یاسایی سەبارەت بەهەر کێشەیەك بە تایبەتی لە سکاڵاکانی دژ بە رۆژنامەنوسان کام دەقی لە بەر ژەوەندی رۆژنامەنوسە ئەو پیادە بکرێ (قانون الاصلح للمتهم) .
بەم شیوە یە کۆبونەوەکە کۆتایی هات و کۆنوس واژوو کرا.
بەرێز دادوەر
حامد محمد عەلی ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر
سکر تێری سەندیکای رۆژنامەنووسان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری