ئه‌نجونی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بۆ دامه‌زراندنی پله‌ی دادوه‌ر له ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردهوهو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خولێكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی دادوه‌ری نوێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند چه‌ند پله‌یه‌كی به‌تاڵ له پۆستی دادوه‌ر له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندنیان هه‌یه له‌و پۆسته و مه‌رجی یاساییان تێدایه، ده‌توانن داواكارییه‌كانیان له ماوه‌ی نێوان رۆژانی 2/12/2012 تاكو 13/12/2012 پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، مه‌رجی یاسایی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن دیاریكراوه، كه ده مه‌رجی تێدایه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته پێشكه‌شكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس له یاسا یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت و ده‌بێ ماوه‌ی 10 ساڵ خزمه‌تی له پۆسته دادییهكانی هه‌بێت و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر و په‌نجا ساڵ زیاتر نه‌بێت و له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌زاره‌كی و به‌نووسین ده‌ربچێت و دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات و هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌رجی دیكه كه پێویسته پێشكه‌شكار به پێی ئه‌و مه‌رجانه داواكارییه‌كه‌ی له رۆژانی دیاریكراو پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.