ئه‌مڕۆ 6/6/2013 له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا له هه‌ولێری پایته‌خت لەژێر دروشمی "سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا بە دادوەری بوێر وكارا و بێلایەن دەستەبەر دەبێت و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ر و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگاری هه‌ولێر سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا، وتاری به‌خێرهێنانی میوان و ئاماده‌بووانی كۆنگره له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه و له وته‌كه‌یدا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ربه‌خۆ بوونی دادگا‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی له دادگا ده‌رده‌چێت له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه له ناو كۆمه‌ڵگه‌كان و ئه‌وه‌شی گوت كه پێویسته ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له دادگا ده‌رده‌چن سه‌ربه‌خۆ بن و له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌تیشدا جێبه‌جێ بكرێن.
دواتر، وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دادوه‌ر ئازاد عزه‌دین مه‌لافه‌ندی خوێنرایه‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رۆژ له دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داموده‌زگای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و كار بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا‌و كولتوری یاساپارێزی ده‌كات. كۆنگره‌كه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ پته‌وتركردنی بنه‌ماكانی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌ربه‌خۆیی یاسا‌و بره‌ودانی بێلایه‌نی له‌نێو داموده‌زگه‌ی دادوه‌ریدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دادپه‌روه‌ری و به‌دیهاتنی داد له‌وڵاتدا پایه‌یه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تدارییه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتیان و سیسته‌می فه‌رمانره‌وایی.
سه‌رۆكی هه‌رێم له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا گوتیشی كه تا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا نه‌هێته دی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و ئینتیما بۆ وڵاتیش دروست نابێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له وته‌كه‌یدا گوتی كه ئۆمێدی زۆری هه‌یه به دوارۆژی دادگه‌و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا. سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دادوه‌رییش به‌م شێوه‌یه‌یه كه دادوه‌ران ته‌نیا ملكه‌چی ویژدانی خۆیان و پیشه‌ییبوون و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و ده‌قه یاساییه‌كان بن و نابێ هیچ كه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری یان نفوزی مادی ده‌ست له‌كاروباری دادگه وه‌ربدات و كار بكاته سه‌ر بڕیار و حوكمه‌كانی دادگه.
دواتر، وته‌ی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خوێنرایه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێرای پیرۆزبایی كردن له به‌ستنی سێیه‌مین كۆنگره‌ی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كی له‌مه‌ڕ ره‌وشی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و گرنگی سه‌ربه‌خۆبوونی بڕیاره‌كانی دادگا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كرده‌وه و گوتیشی كه پێویسته هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباری دادوه‌ری نه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیكه‌دا ده‌بێ هه‌بێ به‌ڵام به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی دادوه‌رییدا.
دواتر چه‌ندین وته له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خوێنرایه‌وه‌و كۆنگره‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
ده‌قی وته‌ی د. محمد عبدالرحمن سلیڤانی سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان: