فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الخميس أيلول 9 2021 - 08:41
ژمارەیەك ئەندامی نوێی دادگای تەمیز لەبەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی ‏یاساییان خوارد


12/01/2014
1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ یەكشەممە 12/1/2014 لە سەلاحەددین لەبەردەم بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان و بە ئامادەبوونی حاكم ئەحمەد عەبدوڵڵا زوبێر سەرۆكی ئەنجوومەنی ‏داوەری هەرێمی كوردستان مەراسیمی سوێند خواردنی یاسایی ژمارەیەك ئەندامی نوێی ‏دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. ‏
دوای ئەوەی بە فەرمانێكی هەرێمی و لەسەر پێشنیاری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بڕیاری بوون بە ئەندامی دادگایی تەمیزی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچوو، هەریەكە لە بەڕێزان، ‏عەبدوڵڵا عەلی ئەحمەد شەرەفانی، عەلی ئەحمەد ئیبراهیم، عەلی عەوڵڵا ئەحمەد و، ‏سەروەر زرار رەشید، بەپێی بڕگەی 3 لە مادەی 36ی یاسای دەسەڵاتی داوەری لە هەرێمی كوردستان ‏ژمارە 23ـی ساڵی 2007 سوێندی یاساییان لەبەردەم بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان خوارد.‏
لەم مەراسیمەدا سەرۆك بارزانی ‏پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەندامە تازەكانی دادگەی تەمیز كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە پێناو ‏چەسپاندنی بنەماكانی سەروەریی یاسا و دادپەروەری لە كۆمەڵگا.‏ هەر لەم مەراسیمەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا جەختی لەسەر سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دادگەكان كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە یەكەم مەرجی سەركەوتنی وڵاتێك بوونی دادگەی سەربەخۆیە و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ دامودەزگەی دادوەریی دووپاتكردەوە لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری لە كوردستاندا و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك پشتگیریی تەواوی دادگەكان بكەن و دادگەكان بێ ترس و بە سەربەخۆیی تەواو لە كارەكانیان بەردەوام بن و نابێ هیچ كاریگەرییەكی كولتووری ڕژێمی پێشوو لەسەر دەستەڵاتی دادوەری هەبێت.